دیجیتاڵ بووک سێنتەر، سایتێکە بۆ بە ئیلکترۆنی کردنی کتێبخانەی کوردی
ئامانج لەم پرۆژەیە:
١- پاراستنی کتێبخانەی کوردی لە سێرڤێرێکی جیهانیدا.
٢- بەردەست بوونی هەموو کتێبێک کە بە کوردی نووسرابێت
٣- سەرچاوەیەکی داهاتی بەردەوام بۆ نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای بڵاوکردنەوەی کوردی
٤- بەردەست بوونی کتێبی کوردی بۆ خوێنەری کورد بە نرخێکی کەمتر لە کتێبی چاپکراو.
٥- بەشی نێتورک مارکتینگەکەی بۆ ئەوەیە خوێنەری کورد بە رێکلام و ناساندن و بانگێهشتی هاوڕێ و دۆستەکانی بۆخوێندنەوەی کتێبێک کە بەشایانی دەزانێت، ببێتە سەرچاوەیەکی داهات بۆی.
٦- ئەم پرۆژەیە موڵکی هەموو دەزگا، نووسەر، وەرگێڕ و خوێنەرێکی کوردە و تایبەت نییە بە هیچ کەس و لایەن و دەزگایەک.
٧- ئەم پرۆژەیە هەوڵدەدات ببێت بە سەکۆیەک بۆ ئەو گەنجانەی کە توانای نووسین و داهێنانیان هەیە و هیچ دەزگایەک ئامادە نییە کتێبەکانیان بۆ چاپ بکات. دیجیتاڵ بووک سێنتەر بەبێ هیچ سانسۆرێک کتێب و نووسینەکانیان بۆ بڵاودەکاتەوە و دەتوانن لە داهاتی فرۆشتنی بەرهەمەکانیان سوودمەند بن.
٨- لەم سایتەدا، کتێبەکان بە دیجیتاڵ بۆ فرۆشتنە و بە هیچ شێوەیەک بێبەرامبەر نییە و نابێت.
گەڕەکی عەقاری، بازاڕی زارا، نهۆمی سەرەوەی ناوەندی ئەندێشە.
ژمارەی تەلەفۆن: 07518560042