تعداد نویسنده114
تعداد ناشرین2
تعداد کتاب ها213
تعداد اعضا661
تعداد موضوعات20
نویسنده : ماڕک توەین
مترجم : ئەیوب ئەحمەد قیمت 1000
قیمت کاغدی 2000 افزودن به سبد خرید
تازه های نشر
کاری نووسیاری بریتییە لە قسەکردن دەربارەی ئەو شتەی هەموو کەسێك دەیزانێت، بەڵام نازانێت کە دەیزانێت. دۆزینەوەی ئەو زانیارییە و خۆشکردن و بڵاوکردنەوەی، هەل بۆ خوێنەر دەڕەخسێنێت بە سەرسووڕمانەوە چێژ لە خۆشاردنەوە لە دنیایەکی زۆر ئاشنا بە خۆیدا وەربگرێت. دیارە ئەو چێژە لەوەوە وەردەگرین کاتێك شتە زانراوەکان بە هەموو ڕاستیی خۆیانەوە دەڕژێنینە نووسینەوە. ئەو نووسەرەی خۆی لە ژوورێکدا قایم دەکات و چەندین ساڵ هونەری خۆی پێشدەخات و کار بۆ ئافراندنی دنیایەك دەکات، کاتێك لە برینە شاراوەکانی خۆیەوە دەست بە کار دەکات، پێ بزانێت، یان نا، بەو کارەی پێشانی دەدات کە متمانەیەکی قوڵی بە مرۆڤایەتی هەیە. منیش هەمیشە هەڵگری ئەو متمانەیەم کە پێی وایە مرۆگەل لەیەك دەچن و کەسانی تریش برینی هاوشێوەی برینەکانی نووسەریان هەیە و لەو سۆنگەیەوە تێگەیشتنیان بۆ یەکدی هەیە. هەموو ئەدەبیاتێکی ڕەسەن لەسەر بنەمای متمانەیەکی منداڵئاسا و گەشبینانەی تایبەت بە لە یەکچوونی مرۆگەل ڕاوەستاوە. کەسێك، کاتێك چەندین ساڵ خۆی لە ژوورێکدا قایم دەکات، ئاڕاستەی بانگەوازی لە مرۆڤایەتییەکی لەو جۆرە و لە دنیایەکی بێ چەقە.
ڕۆمانی بووکی جولەکە، بەشێکە لە مێژووی ونبووی وڵاتەکەمان.
ڕووداوەکان لە شاری پێنجوێنەوە دەستپێدەکات، کاتێک ماڵێک خەریکی دەستکاریکردن و ڕووخان و سەرلەنوێ بوونیاد نانەوەی خانووەکەیان دەبن، لە سەر زەوییەکە تووشیان دەبێت بە درگایەکی ئاسنینی مەنهۆڵ ئاساوە. کاتێک قفڵەکە دەشکێنن و دەچینە خوارەوە سەیر دەکەن پڕە لەو کەلوپەلانەی جوولەکان پێش ناچارکردنیان بە جێهێشتنی وڵات، بە ئومێدی گەڕانەوە شاردوویانەتەوە. یەکێک لەو کەلوپەلانە دەفتەر یاداشتی کچێکی گەنجی جولەکەیە. ئەم ڕۆمانە گێڕانەوەی ئەو دەفتەر یادداشتەیە.
ڕوانینی فەلسەفییانەی سەردەمی بووژانەوە لەبارەی پێناسكردنی مرۆڤ وەك میكرۆكۆسم دروست ببێ، ئەشێ لەم ئاستەدا زمان پژانی نیگەرانییەكانمان لە توانای خستنەئارای بەشێكی گەورەی حەقیقەتی گەردوونی بچووكدا بێت، كە وەك هێما و نمونەیەكی هەموو گەردوون لێی دەڕوانرا. میكرۆكۆسم لێكچوواندنێك بووە بۆ مرۆڤ، بۆ ئەوەی بتوانن تا ئەندازەیەك، ئەگەر بە پێناسەیەكی دیارینەكراو و گشتیش بێت ڕۆشنییەك بخەنە سەر بوونی مرۆڤ. ئێمە له ئێستادا بەتەواوی ئەزانین، كە زۆر كەم لەبارەی گەردوونەوە ئەزانین، بەو پێیەی مرۆڤیش بچووكراوەیەكی گەردوونە ئەبێتە هەڵگری هەموو پەنهانیەت و نادیاری و ئاڵۆزییەكانی گەردوون. مرۆڤ بەرئەنجامی نەدیوی و پەنهانییەكانی خۆی بووەتە سەرئێشە و نیگەرانی بۆ خودی خۆی؛ لێرەوەیە، كە ئاڵۆزی و كێشەكانی زۆربەی جار دەگوازێتەوە بۆ سەر پانتاییی جیهان و هەنووكە له باسكردنی گرفت و كێشەكاندا وەها دەهۆنرێتەوە، وەك ئەوەی له دەرەوەی مرۆڤەوە سەرچاوەیان گرتبێت. هەموو كێشەیەك له بنەڕەتدا كێشەی مرۆڤ خۆیەتی، یان خوڵقێنەریەتی، یان پانتاییی بەرجەستەبوونیەتی.
مرۆڤ چییە؟
ئایا مرۆڤ باڵاترین دروستکراوی خودایە؟
ئایا مرۆڤ پێشکەوتووترین بوونەوەری جیهانە؟
ئایا مرۆڤ سەنتەری هەموو شتێکە؟
ئایا مرۆڤ بە سروشت باشە یان خراپ؟
ئاستی گەشەی مێشکی مرۆڤ لە گەڵ ئاژەڵەکانی تردا چییە؟
ئایا مێشکی مرۆڤ پێشکەوتووترە لە ڕووی دانانی سیستمەوە یان هی میرولە؟
ئەگەرمرۆڤ باشترین و باڵاترین دروستکراوی خودایە ئەی بۆ لە داڕشتنی سیستمدا لە میرولە دواکەوتووترە؟
ئایا جگە لە مرۆڤ هیچ بوونەوەرێکی تر توانای ڕاوێژ و قسەکردنیان هەیە لەنێو خۆیانا؟
ئایا دوای دین بکەوین و مرۆڤ وەک سەنتەری هەموو شتێک حساب بکەین، یان دوای ئەو ڕوانگەیە بکەوێن کە فۆکۆ و کۆمەڵێکی تر تێکی دەشکێنین و دژی مرۆڤ سەنتەرین.
لەم ڕۆمانەی مارک توەیندا، کە گفتوگۆی نێوان پیرەمێردێک و لاوێکە بە وردی باس لە مرۆڤ و پێگە و ئاست و باڵایی مرۆڤ دەکرێت. بەپێی توێژینەوەی زانستی بەراورد ئەکرێت بە میرولە. ئەکرێ بڵێن توەینیش لەم کتێبەدا دژی مرۆڤ سەنتەرییە.
ڕۆمانێکی عاشقانەی کۆمیدییە، پاڵەوانی ڕۆمانەکە هەموو شتێک دەکات بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی، چ کاری ڕەوا و مەعقول و چ کاری نامەعقول
هیچ کام لە زمانەکانی دنیا ئەونەدە بەرفراوان نین
کە راستەو خۆ قسەی رۆحمان و ئاگری ناوەوەمان بەهەمان گەرمیەوە بگوازیتەووە
ئاگرەکانی ناوەوەمان تا دەگات بە زمان دەبێت بە دوکەڵ و گرە بە تینەکەی نا مینیت
منیش لەو جۆرە مرۆڤانەم کە زۆر جار ناتوانم قسەی ناوەوەم بکەم ...!!
ئەگەر بڕیار بێت یەکێک لە ئێمە بمرێت، نزا دەکەم من زووتر بمرم...
لەبەر ئەوەی ئەو بەهێز و من لاوازم، بوونی من بۆ ئەو بە ڕادەی بوونی ئەو بۆ من گرنگ نییە. ژیان بەبێ ئەو مانای نییە و بەرگەی ناگرم. ئەم نزایە تا وەچەی من مابێت و تا هەتاهەتایە لە زمانی ئەوانەی ژنەکانیان خۆش دەوێت دووبارە دەبێتەوە.
نزای ئادەم دوای مردنی حەوا
"ئەزموونەکان"، کتێبی بەشێک لە ئەزموونەکانی ئەلبێر کامۆ، کە سامان کەریم کردوویەتی بە کوردی و ناوەندی ئەندێشە لە دوتوێی 151 لاپەڕەدا بە چاپی گەیاندووە. ئەم کتێبە جیا لە کتێبەکانی دیکەی ئەم نووسەرە لە کۆمەڵێک وتار و نامە پێکهاتووە، کە تاڕادەیەک بابەتگەلی سەربەخۆن. بەڵام بابەتگەلێکن کە دوور نین لە دونیای کامۆوە، بەڵکو کامۆ لەم وتار و نامانەشدا دیسان پێداگریی لەسەر ئەو بۆچوونانە دەکاتەوە، کە لە کتێبەکانی دیکەیدا جەختی لەسەر کردوونەتەوە.
ساتێک هەیە خەونی یەکسانی و خۆشگوزەرانی شۆڕش بەسەر واقیعی ستەم و ناعەدالەتیدا دەکات و سەر دەکەوێت! بەڵام ئەم خەونە لەسەر کورسیی واقیع دەگۆڕێت: سپێدەیەک هەمووان بەخەبەر دێن و دەبینن مەکینەیەک بەڕێوەیان دەبات کە ناوی یەکسانییە، کەچی ناعەدالەتی بەرهەم دەهێنێت؛ ناوی ئازادییە، کەچی کۆیلایەتی فەراهەم دەکات. ئەمەش ئەو ساتەیە کە ئیدی شتێک نەماوە بە ناوی خەونی ئازادی و یەکسانییەوە!
ڕۆمانەکان ژیانی دووەمن. ئەوانیش وەك خەونەکانی شاعیری فەرەنسایی گێرارد دێ نێرڤال، ڕەنگ و جەنجاڵییەکانی ژیانمان پێشان دەدەن و لێوانلێون لەو کەس و ڕوخسار و شتومەکانەی کە دەیانناسین و هەستیان پێ دەکەین. کتومت وەك ئەوەی لە خەوندا ڕوو دەدات، هەندێك جار لە کاتی خوێندنەوەی ڕۆمانیشدا جوانیی ئەو شتانەی کە ڕووبەڕوویان دەبینەوە، سڕمان دەکات، لەبیرمان دەچێت لەکوێین و وا دەزانین لەناو ڕووداوە خەیاڵییەکانی پێشچاومان و لەنێو کەسەکانداین.
عەشقی ئاگرین ناوی کۆمەڵە چیرۆکێکی بەناوبانگی عەزیز نەسینە، لەڕووی بابەتەوە هەمەچەشن و پەندئامێزن.
سەر سنوور گێڕانەوەی حیکایەتەکانی دەسەڵاتە، گێڕانەوەی تێڕوانینەکانی دەسەڵاتە بۆ تاک، گێڕانەوەی بە بووکەڵە سەیرکردنی مرۆڤەکانی ئەم نیشتمانەیە. سەر سنوور باس لە گرگنیی دەسەڵاتێکی گرگن و کورتەبنە دەکات. سەر سنوور گێڕانەوەی شکانی شکۆیە، گێڕانەوەی یاریکردنە بە شکۆ، شکۆی گەلێک کە بەدەست دۆست و دوژمنەوە شکاوە، هاڕدراوە و ورد کراوە.
سەر سنوور هەوڵێکە بۆ ڕوونکردنەوە و بەرچاوڕوونیی تاکی ئێمە.
زۆر جار بۆ ئەوەی چێژ لە خوێندنەوە وەر بگری، بۆ ئەوەی لە مانا و مەفهومێک تێبگەی، پێویست ناکات ڕۆمانێکی دوورودرێژ بخوێنیتەوە. مەفهومی گەورە، مانای باڵا و چێژی خوێندنەوە دەکرێ لە دێڕێکدا بێت، دەکرێ یەک پەرەگراف مانایەکی گەورە لەخۆ بگرێ؛ کارێکی ئاسانیش نییە مانایەکی گەورە لە کورتیلە چیرۆکێکدا جێی بکرێتەوە.
چڕبێژی و هونەری كەمییش هەر زۆر ئەدەبێكی جیاواز و قورسە و پڕكێشیی ئەوێ، بە جۆرێك، سڕینەوەی وشەیەك تێكستەكە لەنگ بكات و زیادەڕۆییی وشەش قبوڵ نەكات.
فەرهاد مستەفا لە كۆمەڵە چیرۆكی كەسێك لەباتیی هەموومان پێدەكەنێــدا ئەم بنەمایەی پەیڕەو كردووە.
ئینسان لە بەردەم سێ گەشتی گەورەدایە: گەشتێکیان بۆ ناو سروشت و گەشتێکیان بۆ ئاسمان و گەشتێکیان بۆ ناو خۆی. ئینسان بۆ ئەوەی ببێتە ئینسان، دەبێت لانی کەم یەکێک لەو ڕێگەیانە بگرێت.
تەوەری ئەم کتێبە چەند پرسیارێکە و کتێبەکە بەدەورەی ئەو پرسیارانەدا دەخولێتەوە و بۆ گەڕان بەدوای وەڵامەکانیاندا زۆر باس و بابەتی پەیوەست بە زمان و درۆ و بیرکردنەوە و پەیوەندیی نێوان بیرکردنەوە و زمان دەخاتە بەرباس، “ئایا زمان دەتوانێ بیرکردنەوە بشارێتەوە و پەردەپۆشی بکا؟” “ئایا زمان کۆمەک بە مرۆڤ ئەکا لەوەی درۆ بکا؟” “ئایا خودا زمانی بە مرۆڤەکان بەخشیوە بۆ درۆکردن و شاردنەوەی بیرکردنەوەکانی یا بۆ ئەوەی لە یەکتر تێبگەن؟” بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە گەڕاوەتەوە بۆ دەقەکانی ئەفلاتوون و لەوێوە بە بیریارانی فیکری مەسیحیدا تێپەریوە تا گەیشتووەتە فەلسەفەی هاوچەرخ.
جێی باسە لەم کتێبەدا دیدی ئایینی و ئەخلاقی باڵادەست نییە لە تاوتوێکردنی کێشەی درۆ، نەکەوتۆتە کوتانەوە و سەرکۆنەکردنی درۆ و قێزەونکردنی مرۆڤی درۆزن، زیاتر وەکو دیاردەیەکی فەلسەفی خراوەتە بەر باس و لەوێشەوە زەقکردنەوەی پەیوەندیی زمان و بیرکردنەوە و درۆ بە یەکترەوە.
ئەم کتێبە خەڵاتی پەیمانگای دارمشتادی ئەڵمانیی وەر گرتووە و لە سەروەختی چاپبوونیشیدا شەش جاری دوابەدوای یەک چاپ کراوەتەوە...
وشەکان و شتەکان کتێبێکە لەسەر وردەکارییەکانی ناو ژیان دەدەوێت، لە خودی ژیان و قۆناغەکانی پەرەسەندنی ژیان، لە دراو و لە وێنە و لە زمان دەودوێت، باسی وتار دەکات و مێژوو شرۆڤە دەکات. باس لە لێکچوون و ڕەوتی ژیان دەکات. باسی ئەو شتە وردانە دەکات لە ژیاندا، کە ڕۆژانە ئێمە بەری دەکەوین و هیچ بیری لێ ناکەێنەوە. باس لە دروستبوونی وشە و پیت و ڕستە و زمان دەکات.
باس لەمانە و گەلێک شتی تر دەکات...
ئەم کتێبە لە یازدە وانەوتار (لێکچەر)ی جیاجیا پێک هاتووە و سەروەختی خۆی فوکۆ وەکو وتاری هەفتانە لە هۆڵی ژمارە هەشتی زانکۆی دۆفرانس پێشکەشی کردووە بە ئامادەبووان.
تەوەری ئەم کتێبە بەدەوری باسی دەسەڵات و سەروەری و جەنگ و پەیوەندییەکاندا ئەخولێتەوە.
بە پێچەوانەی ماکیاڤێلی و هۆبزەوە، فوکۆ لەم وانانەدا پێی وا نییە دەسەڵات لە پاشاکان و سەرۆکەکاندا چڕ ببێتەوە و لای ئەوانەوە پراکتیزە بکرێ، بەڵکو دەسەڵات وەک کۆمەڵێک وردە دەسەڵات دەبینێ، کە لە زۆر شوێندا ئامادەیییان هەیە و لە زۆر دامودەزگانی نێو کۆمەڵگە خەریکی ملکەچکردن و سزادان و دیسپلینکردنی مرۆڤن...
لەم کتێبەدا، کە یەکێکە لە گرنگترین کارەکانی فوکۆ و فەلسەفەی سیاسیی فوکۆی تێدا خەمڵیوە، فوکۆ لەوە ناکۆڵێتەوە کە دەسەڵات چییە، بەڵکو بەشوێن ئەوەوەیە کە دەسەڵات چۆن کار دەکا و کایەکانی دەسەڵات چین؟ دەسەڵاتی سەروەر و دەسەڵاتی دیسپلینکەر، پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵات و تاک و بەرەنگاری، یا پەیوەندیی جەنگ و دەسەڵات، کارکردن لەسەر وتەکەی کڵاوستڤیتز کە دەڵێ، سیاسەتیش هەر جەنگە، بەڵام بە کەرەستەی دیکە. بەرپەرچدانەوە و تاوتوێکردنی دید و ڕوانگە فیکرییەکانی هۆبز و ماکیاڤێلی و ئۆگەستین تێری و... وێڕای تیشکخستنە سەر ململانێی چینایەتی و ململانێی نەژادی، شەڕی نەژادی و گەڕانەوە بۆ ڕەگوڕیشەکانی فاشیزم و ڕاسیزم و مامەڵەی دەوڵەت لەگەڵ مەسەلەی نەژاد. باسکردنی ئەوەی دەسەڵات چۆن جەستەی تاکەکان و هاوکات چۆن دانیشتووان دیپسلین دەکا....
بەکورتی، شۆڕشی ئێران ملنان بوو لە خراپەوە بۆ خراپتر. سەرەتا میشێل فوکۆ و چەند کەسانێکی تر سەرسام بوون، هەر بەڕاستییش ناحەقیان نەبوو، نەدەکرا بەو شەپۆلە مرۆیییە سەرسام نەبیت. هەر لە سەرتاشەوە دیار نەبوو بزوتنەوەی جەماوەری چیی دەوێ؟ بەرنامەی داهاتوو چی دەبێت. بۆیە سەرەڕای سەرسامی، بەگومانیش بوون لێی.
ئەم کتێبە دوو بەرگییە ئامادەکردن و وەرگێڕانی بابەتەکانی تیۆریی ئەدەبی و شێوازناسین، کە لە زمانی یەکەمەوە کراون بە کوردی. لە ڕاستیدا ئەم کتێبە لە ئەنجامی پێداویستیی خوێندکاران و وانەوتنەوەی زانکۆوە هاتۆتە بەرهەم. بەشێکی بەرچاوی زاراوە و چەمک و ژانر و ڕێباز و میتۆدە ئەدەبناسییەکانی لەخۆ گرتووە و سەرچاوەیەکی هاوچەرخانەی بەسوودە بۆ خوێندنی زانکۆ و باڵاش...
خوێنەرانی خۆشەویست سڵاو، گەشتێكی نوێ بەجیهانێكی نوێدا:
ئێمە لەسەردەمێكدا دەژین، تەنها بەدەست زلهێزە بەدەسەڵاتەكانە هەر گیز دان نانرێت بەلاوزاو بێدەسەڵاتەكاندا.
جیهانێكە ناتوانین بیگۆڕین بەپێی ئەو یاسایانەی خۆمان دایان دەهێنین، بەڵام دەتوانین پەرە بەخودێتی خۆمان بدەین، بۆ ئەوەی ببینە خاوەنی هێزو تواناو چالاكی، دەتوانین چاكسازی لەخۆماندا بەدی بێنین بەقەڵغانی بەهرەو چالاكیەكانمان، كەڕوبەرێكی فراوانمان بۆ پارێزگاری كردن لەخۆمان بۆ بەجێ دێڵێت، ئێمە بەڕێگەی لوتكەی سەربەرزیدا ڕێدەكەین.
خوێنەری خۆشەویست سڵاو:
لەوساتەدا هەست دەكەیت ژیانت بەوئاراستەیەدا دەڕوا پێچەوانەی خواستی تۆیە…سەرنجی تەمەنی ڕابردوت ئەدەیت، هەست بەوە ناكەیت كارێكت كردبێت بەدڵی خۆت بێت… سەرنجی داهاتو ئەدەیت لەخوا دەپاڕێیتەوە هێزو توانات پێ ببەخشێت لەوانەی نەتوانیوە بەئەنجامیان بگەیەنیت تاكو زیاترو زیاتر بێنیتە دی.
ئەم كتێبە:
بەوجۆرە نوسراوە لەگەڵا ئەو بارودخەی تۆدا بگونجێت كەتیایدایت، ئاراستەی هەستو ویژدانی تۆیەو بزوێنەری هەستو نەستەكانتە.
ئەم كتێبە:
وەك بەرنامەیەكی زانستی نەنوسراوە، وەك كتێبەكانی پێشووم، بەڵكو كتێبێكە نزیكە لەكتێبی تێڕامان، دەدوێت لەبارەی ئامانجەكانتەوە لەژیانتدا …مامەڵەت لەگەڵا كات…زاڵبون بەسەرخۆتدا…بڕیاردانت…
بۆ ئەو كاتە هێورانە نوسراوە كەنیازمەندیت بەكەسێك بەئاسانی هەندێك ڕوبەری چۆڵت بداتێ بۆ تێڕامانو وردبونەوە، دیاریكردنی چارەنوس…
دەبێت مرۆڤ لەبزاوتو پێشكەوتنی بەردەوامدا بێت، بۆ بڕیاردان هاوكاری خۆی بكات، هەرگیز نەڵێت كات بەسەرچووە، یان من لەوە بچوكترم تاگۆڕانكاری بەدی بێنم لەژیانمدا.
یەكێك لەگرنگترین لایەنەكانی كەسێتی نیازمەندی هاوكارییەكانە بۆ راستكردنەوەی كەموكورتییەكان ئەو بەشەیە كەبەمتمانەوە پەیوەنیدارە.
چونكە مرۆڤ گەر متمانەی بەخۆی لەكیسدا ئەوا ناتوانێت خاوەنی هیچ دەسكەوتێك بێت، بونی لەژیاندا بەهایەكی ئەوتۆی نابێت شایانی باس بێت ..لە پەیبردنی خودی، نمونەی باڵا، وێنای خودی، خەمڵاندنی خود، دەسكەوتە خودییەكان و ئەوانەی لەگەڵا متمانەدا تەریبن.
لێبوردن.. خۆشەویستی.. بەخشندەیی
پێكەوە گرێدراوون ، ناتوانیت پەیوەستی هەریەكیان بیت بەبێ دوانەكەی تر..
لەڕوی ئەم سێ ڕێكخستنەوە بۆ خۆشەویستی پەڕەكانی ئەم كتێبە هەڵبدەرەوە....
شوناسی بیری سیاسی
رێكخستنی سیاسی؛ دیاردەیەكی لەمێژینەی گشت كۆمەڵێكی مرۆڤایەتییە، لەهەر جێگەیەك كۆمەڵێكی مرۆیی هەبێت جۆرێك لەرێكخستنی سیاسیو ئەندازەیەك لەرێساو بنەمای یاسایی تایبەت هەیەو مەبەست لێی رێكخستنی هەڵسوكەوت و رەفتاری تاكە كەسەكانی ناو ئەو كۆمەڵگەیەو هەروەها پەیوەندییان بەدەستەی فەرمانڕەوە رێكدەخات.
مرۆڤ جیاواز لەگشت بونەوەرە زیندوەكانی تر، لەسایەی رەحمەتی سروشتدا نەماوەتەوەو هەوڵیداوە لەدەوروبەرو دیاردەكانی ناو سروشت تێبگاو شرۆڤەیان بكات، وەك چۆن لەروانگەی فیكریی خۆیەوە لەپێناو كۆنترۆڵكردنی سروشت و پەرەپێدانی رەگەزەكانی دەوروبەر كاریكردوە، سەرباری ئەم ئەركانە هەوڵێكی دیكەی مرۆڤ بۆ ئەوە بووە داهات و سەرچاوە