زمانناسیی درۆ
پێناسە :

تەوەری ئەم کتێبە چەند پرسیارێکە و کتێبەکە بەدەورەی ئەو پرسیارانەدا دەخولێتەوە و بۆ گەڕان بەدوای وەڵامەکانیاندا زۆر باس و بابەتی پەیوەست بە زمان و درۆ و بیرکردنەوە و پەیوەندیی نێوان بیرکردنەوە و زمان دەخاتە بەرباس، “ئایا زمان دەتوانێ بیرکردنەوە بشارێتەوە و پەردەپۆشی بکا؟” “ئایا زمان کۆمەک بە مرۆڤ ئەکا لەوەی درۆ بکا؟” “ئایا خودا زمانی بە مرۆڤەکان بەخشیوە بۆ درۆکردن و شاردنەوەی بیرکردنەوەکانی یا بۆ ئەوەی لە یەکتر تێبگەن؟” بۆ  وەڵامی ئەم پرسیارانە گەڕاوەتەوە بۆ دەقەکانی ئەفلاتوون و لەوێوە بە بیریارانی فیکری مەسیحیدا تێپەریوە تا گەیشتووەتە فەلسەفەی هاوچەرخ.

جێی باسە لەم کتێبەدا دیدی ئایینی و ئەخلاقی باڵادەست نییە لە تاوتوێکردنی کێشەی درۆ، نەکەوتۆتە کوتانەوە و سەرکۆنەکردنی درۆ و قێزەونکردنی مرۆڤی درۆزن، زیاتر وەکو دیاردەیەکی فەلسەفی خراوەتە بەر باس و لەوێشەوە زەقکردنەوەی پەیوەندیی زمان  و بیرکردنەوە و درۆ بە یەکترەوە.

ئەم کتێبە خەڵاتی پەیمانگای دارمشتادی ئەڵمانیی وەر گرتووە و لە سەروەختی چاپبوونیشیدا شەش جاری دوابەدوای یەک چاپ کراوەتەوە...

کتێبی هاوشێوە

ژماردنی کۆمێنتەکان : 0

+