کەسێک لەباتیی هەموومان پێدەکەنێ
پێناسە :

زۆر جار بۆ ئەوەی چێژ لە خوێندنەوە وەر بگری، بۆ ئەوەی لە مانا و مەفهومێک تێبگەی، پێویست ناکات ڕۆمانێکی دوورودرێژ بخوێنیتەوە. مەفهومی گەورە، مانای باڵا و چێژی خوێندنەوە دەکرێ لە دێڕێکدا بێت، دەکرێ یەک پەرەگراف مانایەکی گەورە لەخۆ بگرێ؛ کارێکی ئاسانیش نییە مانایەکی گەورە لە کورتیلە چیرۆکێکدا جێی بکرێتەوە.

‎چڕبێژی و هونەری كەمییش هەر زۆر ئەدەبێكی جیاواز و قورسە و پڕكێشیی ئەوێ، بە جۆرێك، سڕینەوەی وشەیەك تێكستەكە لەنگ بكات و زیادەڕۆییی وشەش قبوڵ نەكات.

فەرهاد مستەفا لە كۆمەڵە چیرۆكی كەسێك لەباتیی هەموومان پێدەكەنێــدا ئەم بنەمایەی پەیڕەو كردووە.

کتێبی هاوشێوە

ژماردنی کۆمێنتەکان : 0

+