١- کتێبی دیجیتاڵ بۆ پێویستە؟

وەڵام: دیجیتاڵ بووک یان ئی بووک یان کتێبی ئیلکترۆنی، جۆرێکی ترە لە کتێب بە مەبەستی ئەوەی ئاسانتر، خێراتر و هەرزانتر و لە هەموو شوێنێک دەست بکەوێت.

٢- جیاوازی نێوان کتێبی پی دی ئیف و کتێبی ئی بووک چییە؟

وەڵام لە کتێبی پی دی ئیفدا بەکارهێنەر ناتوانێت تەحەکوم بە دەقەوە بکات و توانای هیچ گۆڕانکارییەکانی نییە. لە ئی بووکدا بەکارهێنەر دەتوانێت بە دڵی خۆی گۆڕانکاری بکات لە فۆنت و رەنگ و سایز و هەموو شتێکدا.

٣- چۆن بۆ کڕێنی ئەم کتێبانە پارە بدەم؟

وەڵام. بە پێی ئەوەی ئێمە لە کوردستاندا دەژین و سیستمی بانکی لێرە کاری پێناکرێت و خراپە، بە ناچاری لە ڕێگەی ناردنی باڵانسی ئاسیا و کۆڕەک و فاست پەییەوە دەتوانن پارەکانتان بنێرن.

٤- چۆن لەم سایتە پارە پەیدا بکەین؟

وەڵام. لەم سایتەدا سیستمی نێتورکمارکتینگ بەرکارە و بەکار هێنەر لەگەڵ خۆ تۆمارکردن ئۆتۆماتیک ژمارەیەک وەردەگرێت. دەتوانێت لە چەن ڕێگەیەوە هاوڕێکانی بانگ بکات و بیانکات بە ئەندامی ئەم سایتە. یان لە بەشی بانگهێشت هاورێکانی بانگ بکات، یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دوای ناساندنی کتێبێک داوا لە هاوڕێکانی بکات لە ڕێگەی کۆدی ئەوەوە بێنە ناو سایت. لەم رێگەوە ئەوانە هەموویان دەبن بە ئەندامی ئەو و هەر کاتێک هەر کتێبێک بکڕن ڕێژەی ١٠% بۆ بانگهێشتکەر حساب دەکرێت.